وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی چوارشه‌م لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی پشووە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایه‌گه‌یاند: بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت، سبه‌ی چوارشەم 27ـی ئەیلوولی 2023 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) پشووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی پشووی سبه‌ی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت به‌بۆنه‌ی یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ڕاگه‌یاندبوو