سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کۆسرەت ڕەسووڵ و عەدنان موفتی و ھێرۆ ئیبراھیمیش بەشداریی کۆنگرەی یەکێتی ناکەن

وا بڕیارە سبەی چوارشەممە 27ی 9ی 2023 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی، بە كۆمەڵێك گرفت و كێشەی نێوخۆیی زۆرەوە، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی زانیارییەکان جگە لەوەی 15 سەرکردەی باڵای یەکێتی کە پێکھاتوون لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی، بڕیاریان داوە بایکۆتی کۆنگرە بکەن.
لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ڕاگەیاند، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی و ھێرۆ براھیم ئەحمەد و عەدنان موفتی، بەھۆی نەخۆشییەوە بەشداریی کۆنگرەی یەکێتی ناکەن، بەڵام بە فەرمی رایاننەگەیاندووە چونكە هۆكارێكی سیاسی بۆ بەشدارینەكردنەكەیان نییە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکارییەکانی کۆنگرە تەواو بوون و سبەی کاتژمێر نۆی بەیانی، یەکێتی کۆنگرەی پێنجەم لە ھۆڵی (تەلاری ھونەر) لە شاری سلێمانی دەبەستێت.
ئەو سەركردانەی بەشداریی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ناكەن، بریتین لە:
١- عومەر فتاح
٢- مەلا بەختیار
٣- حاکم قادر
٤- بەرهەم ساڵح
٥- مەحموود سەنگاوی
٦- چەتۆ ساڵح
٧- سەردار هەرکی
٨- فێنک ئەحمەد
٩- پەروین کاکەحەمە
١٠- ژینۆ محەمەد
١١- ئاراس شێخ جەنگی
١٢- عەتا سەراوی
١٣- غازی کەرکووکی
١٤- شادومان مەلا حەسەن
١٥- لاهوور شێخ جەنگی