مەنسوور بارزانی: ئێمە هاتووین بۆ لای (شێرەژن)ه‌کە تا پێی بڵێین ئێمە کوڕی تۆین

مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، سەردانی بنەماڵە و دایکی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجیجەی کرد، کە سەرۆک بارزانی ناسناوی ”شێرەژن”ی پێ بەخشی
مەنسور بارزانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەسەر راسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی، هاتووینەتە لای شێرەژن سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە ئەو سێ رۆڵەی قارەمانی شەهیدبوونە ئێمە کوڕی ئەوین”

گوتیشی: “ئێمە وەک هێزەکانی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، هاتووین رەبایە لە دەوری گوندەکە دادەنێین، ئەگەر تیرۆرستانی داعش ویستیان جارێکی دیکە پەلاماری خەڵکی ئێمە بدەن لەو گوندە، بە دڵ و گیان و خوێن بەرگری دەکەین، ئومێد دەکەین ئەو کارەساتەی روویدا دووبارە نەبێتەوە، لێرەوە تەنها ئەوە دەڵێم خوا سەبوری هەموو لایەکمان بدات”.

ھەواڵی زیاتر