سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ چوار شەممە    13– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری رۆژهەڵات .
خێرایی با / مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    14– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / لەنێوان باكووری  خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  –  10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :36 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 35  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 37 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران :      34  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  41  پلەی سیلیزی