سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا لەکۆبوونەوەدایە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا لەکۆبوونەوەدان و ئەو بابەتانە تاوتوێ دەکەن کە جێگەی بایەخی هەردوولان. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-9-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، پێشهاتەکانی عێراق و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. 

شەوی رابردوو شۆڵنبێرگ لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە پێشوازی لێکرا. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، وەزیری دەرەوەی نەمسا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بەجیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.