سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆكی حكومەت زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدات

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێ، پشوو درێژی ئێمە مانای لاوازی هەرێمی كوردستان نییە.
مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەولێر لە وتەیەكدا رایگەیاند:پشوو درێژی ئێمە مانای لاوازی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو خەمخۆری ئێمەیە بۆ ئەوەی نەهێڵین كێشە و گرفتەكان بە ئاقارێكی دیكەدا ببرێن.
هەروەها گوتی دەمانەوێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە كێشەكانمان چارەسەر بكەین و هەموو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكەین.
گوتیشی: دەمانەوێت لە بەغدا سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكەین، بۆ ئەوەی بزانین بۆچی وەڵامی چاكەی خەڵكی كوردستان بەوشێوەیە دەدرێتەوە، كاتێك كە خەڵكی كوردستان باوەشیان بۆ هەموو خەڵكی عێراق كردەوە، چاومان لەوەیە ئێستا هەموو خەڵكی عێراقیش بەرگری لە ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بكەن. 
ئاماژەی بەوەشدا، دەمانەوێت بزانین لەبەرچی سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان دەگرنەبەر، ئێمە پێمان وایە سەركەوتنی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی هەموو عێراقە.