چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

خەڵاتکرانی ٣ پەیکەرساز لە سلێمانیدا

گروپی هونەری شێوەکاری، لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان ڕێزی لە ٣ پەیکەرسازی شاری سلێمانی گرت؛ عومەر جەمیل و ئاسۆس جاف و چێنەر نزار.

پەیکەرساز عومەر جەمیل دەربارەی ڕێزلێنانەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لە ساڵیادی دامەزراندنی گروپی هونەری شێوەکاری، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشی من و ئاسۆس جاف و چێنەر نزار کرد، داوای کارنامه (سیڤی)یان کرد و پێیان باش بوو لەپای خزمەت و ماندووبونمان ڕێزلێنانمان پێشکەش بکەن، چونکە ئێمە زۆرترین کارمان هەیە، بۆیە ئێمەیان بە شایانی ئەو ڕێزلێنانە زانیوە کە پێشکەشمان بکەن.
ئەو ٣ پەیکەرسازەی سلێمانی خزمەتێکی زۆریان بە هونەری پەیکەرسازی کردووە و ساڵانە پەیکەرەکانیان لە سلێمانی و شوێنی تر نماییش دەکەن، هەر بۆیەش لەلایەن گروپی هونەری شێوەکاری خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.