قه‌ته‌ڕ په‌لاماره‌كه‌ی داعش ئیدانه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ، به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش ده‌كات له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور و هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك تیرۆر و توندوتیژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له‌ گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌و ناوچانه‌دا بۆشایی ئه‌منی دروستبووه‌، بۆ پاراستنیان، حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌ریكن دوو لیوای هاوبه‌ش پێكبهێنن، كه‌ بووه‌ته‌ پێگه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیان.