به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به فێڵی پاره‌گۆڕینه‌وه هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچووی بردبووه ناو باڵه‌خانه‌ی بازاڕی نیشتمان و به چه‌قۆ هێرشی كردبووه سه‌ر و برینداری كردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە ڕێکەوتی 23/8/2023 لە شاری هەولێر، کەسێکی نەناسراو بە فێڵی پارە گۆڕینەوە هەڵسابوو بە فریودانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بەناوی (کاکل له‌تیف) و بردبوویە ناو باڵەخانەی بازاڕی نیشتمان، دواتر بە مەبەستی بردنی ئەو بڕە پارەی کە پێی بووە، بە چەقۆ هێرشی کردبووه سەری و چەند چەقۆیەکی لێدابوو و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەین بەناوی (ص. ج. أ).
ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.