سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پێنجەم پێشانگا لە ھەولێر کرایەوە، لە دواین پێشانگا ١١ ھەزار کەس بەشداریی کرد و بڕیارە پێشانگایەکی دیکەی نێودەوڵەتی لەم مانگە لە ھەولێر بکرێتەوە .
دوای ئەوەی پێشانگای پێنجەمی نێودەوڵەتی لە بواری خۆراک و کشتوکاڵ کرایەوە، ١٧٠ کۆمپانیا لە ھەشت وڵات بەشدار بوون، ١١ ھەزار کەس بەشدارییان کرد کە سوودی زۆری ھەبوو، چونکە لە کوردستان کەموکووڕیمان لە کەلوپەلی کشتوکاڵ و خۆراک ھەیە، بۆیە ئەوە گرنگ بوو، پێویستیشە خەڵک زیاتر ھۆشیار بێت، لەبەر ئەوەی پێشانگای تایبەت لەگەڵ گشتی جیاوازیی ھەیە، ئەوە تایبەت بوو بە بازرگانان، بۆیە گرنگییەکی زۆر و سوودێکی باشیشی ھەبوو.”
سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونی کردەوە: ”بڕیارە ھەر لەم مانگە پێشانگایەکی دیکەی گشتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک لەخۆ دەگرێت و پێشانگایەکی ئێرانییە.”