سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دوو رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ (شه‌ش و حه‌وتی) مانگی داهاتوو (ئه‌یلوول)ـی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ (شه‌ش و حه‌وتی)ـی مانگی ئه‌یللول، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمیی ده‌بێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌، پشووه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسه‌ینه‌ و شیعه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ سه‌ردانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.

ساڵانه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ یادی چله‌ی ئیمام حوسێن پشوو راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌م پشووه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.