به بۆنه‌ی (77)مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی، مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی ئابی 2023)، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی، مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی پارتی كرد و تێیدا هاتووه: “ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه، پێویستە به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە”.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە، دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازییەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە”.
جەختیش لە پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاکانی گەلی كورد ده‌كاته‌وه و وێڕای خوازیاری یه‌كگرتوو بۆ به‌رده‌وامی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
سبه‌ی 16ـی ئابی 2023، یادی 77مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، تێیدا له‌و رۆژه‌دا پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و ناوچه‌كه په‌یامی پیرۆز بایی ئاراسته ده‌كه‌ن.