پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناوبازاڕی هەڵەبجە نوێ دەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری بۆ خەرجكردنی گوژمەی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی هەڵەبجە تا فولكەی عومەری خاوەر دەر کرد.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی تا فولكەی عومەری خاوەر فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە.