سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمەریکا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد

هێزی دەریایی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ بەهێزکردنی هێزەکانییان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەزاران سەربازی دەریایی رەوانەی ئەو ناوچەیە دەکەن.

هێزی دەریایی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی دەریایی ئەمەریکا لە گروپی باتان و یەکەی بیست و شەشەمین هێزی دەریایی گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.