لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەواڵی دەستگیر کردنی باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ (٩) نۆ گەورە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی زیاتر لە(٤٥٢)چوارسەدو پەنجا کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٥٠) پەنجا کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیون دا گیرا .
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییش، تیمی لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی بەڕێوەبەرایتیەکەمان بەهاوکاری دژەتیرۆری کوردستان لەبەرواری ١ی٨ی٢٠٢٣ توانیان (٣) بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن، لەلێکۆڵینەکان دەرکەوت کەئەم (٣) تۆمەتبارە ئەندامی باندێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەرن و زانیاری تەواویان لەسەر چەندکۆگایەکی ماددەی هۆشبەر هەیە لەناو عێراق و هەرێمی کوردستان دا.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: دوای هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دواتر ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دژەتیرۆری کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک پێهێنرا، توانرا لە پارێزگای دهۆک (٣)گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن و لەگەڵیشیان دەستبەسەر بڕی (٢٣٦)دوو سەد و سی و شەش کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٣٥) سی وپێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا بگیرێت .
هەروەها لەناوچەی رەبیعەو پارێزگای رومادی بەهەمان شێوە (٦) شەش بازرگان دەستگیرکران و لەگەڵیشیان دەست بەسەر بڕی (٢١٦)دوو سەد و شانزە کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (١٥)پانزە کیۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا گیرا.
سەرچاوەی مادەهۆشبەرەکانی ئەم تۆڕە مەترسیدارە نێودەوڵەتیە لەوڵاتانی دراوسێ بووە بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەوێشەو بەئاراستەی وڵاتانی کەنداو ڕۆیشتووە.