ژینگه‌ی هه‌ولێر كه پێشتر له پیسبوونی ترسناک نزیك دەبووەوە و هه‌واكه‌ی به جۆره‌ها گازی كوشنده تێكه‌ڵ بوو، به پێی داتاكان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا ڕژدانه كاری له چاندنی دار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر كردووه، كه به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان، ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی شاری هه‌ولێر نزیك به ستاندارده.
له ڕابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستبوو كه هه‌وای هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان پاك نییه و هه‌ندێك شوێنی به جۆره‌ها گازی كوشنده تێكه‌ڵه، پێشتر فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر هۆشداری داوه به‌وه‌ی هه‌وای شاری هه‌ولێر پیسه، ئه‌و پیسبوونه‌ش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دی ڕێژه‌كه‌ی جیاوازه و به پێی پشكنینی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، جار هه‌بووه ڕێژه‌ی پیسبوونه‌كه سه‌رووی ڕێگه پێدراو بووه و هه‌وای شاری هه‌ولێر لە پیسبوونی ترسناک نزیک بووەتەوە.
جگه له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، له ڕابردوودا و له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه، ڕێكخراوی ئه‌وروپی (گرین پیس)، پیسبوونی هه‌وای هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه و له لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌وای عێراقدا ده‌ركه‌وتووه، هه‌وای شاره‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له پیسترینهكانه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژینگه‌یی، له هه‌وای هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر، غازی (سی ئۆ، ئێن ئۆكس، ئێس ئۆ تو، ئێچ تی ئێس و هتد…) به ڕێژه‌یه‌ك هه‌ن، كه ئه‌وانه غازی كوشنده‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جینات و وه‌چه و ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێن و به هێوریش بۆ شێرپه‌نجه سه‌رده‌كێشن.
هۆكانی پیسبوونی ژینگه له هه‌ولێری پایته‌خت هێكجار زۆره و هه‌ر له ئۆتۆمبێله‌وه بگره (كه به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ڕۆژانه نزیك به دوو ملیۆن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هاتوچۆیانه و سه‌رباری بوونی پشكنینی ساڵانه ‘هه‌ززه’، هه‌یانه بایی هه‌زاران ئۆتۆمبێل له گزۆزهكانیانهوه ژه‌هر به‌و شاره‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه}، تا ده‌گاته مووەلیده ئه‌هلییه‌كان، كه ئه‌وانیش سه‌رووی دوو هه‌زارن و زۆرترینیان له ناو شاری هه‌ولێرن و كاتێكی زۆری ڕۆژانه نه‌ڕه‌یان دێ و باقه باقه دووكه‌ڵی ژه‌هراوی تێکەڵ ژینگه ده‌كه‌ن، سوتهمهنییهكانیش سه‌ربارن كه به‌شێوه‌ی ناستاندار و به ماده‌ی كیمیایی ئۆكتانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه و ژه‌هرێكی ته‌واوون، كارگه‌كانی قیر و كهسارهش ڕۆڵێكی كارایان له پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌وه جگه له كارگه‌ی پیشه‌سازییه‌كان و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و تواندنه‌وه‌ی ئاسن و فافۆن، خۆ هه‌ڵتۆقینی چه‌ندان پاڵاوگه‌ی نه‌وتیش له ساڵانی ڕابردوو و كاركردنیان بێگوێدانه مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، هێنده‌ی دی دۆخه‌كه‌ی وێرانتر كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، هه‌موو ڕۆژێك دووهه‌زار و پێنج سەد تۆن پاشماوه و زبڵ و خاشاك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ ڕیسایكلین بكرێته‌وه، پێشكه‌شی ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست ژێر خاك ده‌كرێت، كه ئه‌ویش چه‌ندان گازی ژاراوی ده‌رده‌ده‌ن و هۆیەكی به‌رچاوی پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌ولێره.
ئه‌وانه و چه‌ندانی دی ڕۆژانه و به به‌رده‌وام ژه‌هر ده‌به‌خشنه ژینگه و به‌سه‌ر هه‌ولێردا په‌خش ده‌بێته‌وه، سه‌وزایی كه فریادڕه‌سی ژینگه‌یه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مووه سه‌رچاوه‌ی هۆی پیسبوونی هه‌وا و ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر، له ڕابردوودا ڕێژه‌ی سه‌وزایی وه‌ك پێویست نه‌بووه، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، پێشتر له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر تا شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، ڕێژه‌ی سه‌وزایی ١٧.٨% بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی سنووری شاره‌كه، ڕێژه‌كه بووه‌ته نزیك به ١١%.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خات، كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە جیددی كاری له سه‌وزكردنی شاری هه‌ولێر كردووه و به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، توانیویانه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی سه‌وزایی بگه‌یه‌ننه نزیك به ڕێژه‌ی ستاندارد.
له ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێردا هاتووه، له ساڵی ٢٠١٩ دا، شه‌ست هه‌زار دار و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر له هه‌ولێر چێنراون، به‌هۆیه‌وه چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و شه‌ش مه‌تر دووجا ڕێژه‌ی سه‌وزایی زیاد كراوه.
له ساڵی ٢٠٢٠ دا، نه‌وه‌ت و پێنج هه‌زار و دوو سه‌د و چل دار و حه‌فتا و پێنج هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست گوڵ چێنراون، له‌و ساڵه دا، سێ سه‌د و شازده هه‌زار و شه‌ش سه‌د و بیست و پێنج مه‌تر دووجا ڕێژه‌ی سه‌وزایی زیادی كراوه.
له ساڵی ٢٠٢١ دا، حه‌فتا و یه‌ك هه‌زار دار و هه‌شتا و سێ هه‌زار گوڵ چێنراون، كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌د و شه‌ست هه‌زار مه‌تر دووجا ڕووبه‌ری سه‌وزایی زیاد كراوه، هاوكات ناوه‌ندی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر، له شه‌قامی سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه، تا شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك، به چاندنی دوو سه‌د و بیست و سێ هه‌زار و دوو سه‌د دار، له‌گه‌ڵ دوو سه‌د و سی و پێنج گوڵی جۆراوجۆر سه‌وزكراوه، له‌و ساڵه‌شدا، دوو ملیۆن و په‌نجا و چوار هه‌زار و نۆ سه‌د و بیست مه‌تر دووجا ڕووبه‌ری سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر زیادكراوه.
له ساڵی ٢٠٢٢ دا، به چاندنی هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار دار و شه‌ست و هه‌شت هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر، ڕووبه‌ری په‌نجا و دوو هه‌زار و سه‌د و بیست و سێ مه‌تر دووجا سه‌وزایی زیادكراوه.
له‌مساڵیش، له مانگی یه‌كه‌وه تا ده‌ی تهمووز، هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د و سی و پێنج دار و گوڵ له هه‌شتا و چوار شوێنی شاری ههولێرچێندراوه و به‌مه‌ش تواندراوه به پشتبه‌ستن به نهمامگهكانیان، له ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی سه‌وزایی شاری هه‌ولێر بۆ ١٩.٥% به‌رز بكه‌نه‌وه، كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا و ژینگه‌ی شار هه‌یه.