چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایدەگەێنێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ وە زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم.
ئەمڕۆ چوار شەممە 2– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ وە زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم .
خێرایی با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 15 – 25 ) كم /ك دەبێت . 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما /  كەمێك بەرز دەبێتەوە  بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  پێنج شەممە   3– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە (1-2) پلە   .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 40 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 41 پلەی سیلیزی
كەركوك   :  44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
سۆران :  40 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  47 پلەی سیلیزی