هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 2ی8ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی “كاك ئه‌حمه‌دی شێخ” له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی، له‌به‌رده‌م دادگای كۆنه‌وه بۆ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره، به‌هۆی كاركردن‌و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كه، به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به‌ربه‌ستكراوه، بۆیه هاتوچۆ داوا له‌شۆفێران ده‌كات ڕێگه‌ی به‌دیل به‌كاربهێنن.