چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كرد به‌بۆنه‌ی گه‌یشتنی یانه‌كه‌ به‌ یاریی كۆتایی جامی عێراق بۆ یاریی تۆپی پێ.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی حدوودی برده‌وه‌ و به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا یانه‌كه‌ خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند “پیرۆزبایی لە یانەی وەزرشی هەولێر و سەرجەم یاریزانانی دەکەم بۆ گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی عێراق”.

ڕاشیگه‌یاند “هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکەیان بۆ دەخوازم”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ “پشتیوانیی خۆم بۆ یانەی هەولێر دووپات دەکەمەوه‌”.

یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت، چاوه‌ڕێی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌م له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ و كه‌رخ ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.