سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

چەند یەکەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بڕیاری دا چەند یەکەیەکی نوێی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکان دامەزرێن. 

ڕۆژی ١٧ی  تەممووزی ٢٠٢٣، وەزیر سەردانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری سیستەمی کۆنترۆڵی کارەبا لە وەرزی گەرمای هاوین و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بوو.

وەزیری کارەبا هەر لەم سەردانەدا، بۆ دابینکردنی کارەبایەکی باشتر بۆ هاووڵاتییان، بڕیاری دا چەند یەکەی نوێی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کاره‌با لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەگەڕ بخرێن و کەموکورییەکانیان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتی لە وەرزی هاوین کە بە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا زۆر جار  هاوبەشان تووشی گرفت دەبن.

بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لەم سەردانەدا یاوەریی وەزیری کارەبا بوون و وردەکارییەکانی سیستەمی کۆنترۆڵی کارەبایان لە لایەن ڕاوێژکاران و ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم خرانە ڕوو.