پاتریارکی کڵێسەی کلدانی نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق کردووە و دەڵێت: بەهۆی بێدەنگی حکومەت، لە هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماری من، بڕیارمدا لەبارەگای پاتریریاکی بەغدا بکشێمەوە.
کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، نوسراوێکی بۆ هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆککوەزیرانی عێراق و مەسیحییەکان ناردووە و دەڵێت: ئێمە لەبەردەم هەڵمەتێکی لیواکانی بابلییەکاندام، هەمووان لە کار و نیشتیمانپەروەری من دەزانن، هەروەها پێکهاتەی مەسیحیەکان کە ئازارێکی زۆرییان چەشتووە، بەبێ ئەوەی هیچ هێزێک رێگرییان لێبکات.
گوتیشی: بەهۆی بێدەنگی حکومەت، لە هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماری من، کە هاوشیوەی لە مێژووی عێراقدا نەبووە، بڕیارمدا لەبارەگای پاتریریاکی بەغدا بکشێمەوە، رووم لە ئیستانبوڵ کردووە بۆ کردنی کارێکی گرنگی کڵێسا، بۆ یەکێک لە پەرستگاکانی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو رووداوانە قورس و چارەنووس سازن کە کۆتاییەکەی نازانین.
ئەو بڕیارەم بۆ پارێزەری دەستوور، کە ئارەزووی دەرکردنی فەرمانی بابلیەکان بۆ دامەزراندنی رەیان سالم دودا، بۆ ئەوقافی کڵێسا و دیاریکردنی براکەی ئەسوان وەکو جێگر و سەرمەدی برای وەک بەرپرسی دارایی، هەروەها وسامەی براکەی تریشی بەرپرسی پاسەوانەکانیەتی، کە سەرانە لە خەڵکی نەینەوا و ماڵە مەسیحیەکانی تلکێف وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە ئێمە لەعێراق لە ناوەرستی تۆڕێکی بەرژەوەندی خواز و دووڕوویی دەژین، کە ئاژاوەی سیاسی نائەخلاقی برهەمهێناوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، مەسیحییەکانی عەنکاوە، گردبوونەوەیەکی نارەزاییەتییان دژی هەڵوەشاندنەوەی مەرسومێکی سەرۆککۆمار ئەنجامدا لە دژی پاتریارک کاردیناڵ لویس ساکۆ، داوایان لەسەرۆکایەتی کۆمار کرد، مەرسومەکە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسوومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسای کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسای کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، “کشانەوەی مەرسومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسوومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێساکان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری”.
سەرتای مانگی ئایاری 2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ رایگەیاند، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجی کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەیان کلدانی نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.