ئهمڕۆ چوارشهم له وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سێیهمین كۆبوونهوهی لیژنهی باڵای بهرهنگاربوونهوهی پهتای خوێنبهربوون ئهنجامدرا و تێیدا چهند بڕیارێكی گرینگ سهبارهت به سهربڕینی ئاژهڵان له رۆژانی جهژنی قوربان دهركرا.
ئهو بڕیارانهی له كۆبوونهوهكهدا پهسندكران بریتین لهمانهی خوارهوه:-
1- لەسەر پێشنیار و داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بەتەرخانکردنی بڕی 2 ملیار و 771 ملیۆن و 582 ههزار و 500 دینار بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەکان و رێگریکردن لەم پەتایە، بەڕشاندنی قەسابخانەکان و دوکانی قەسابخانەکان و ڕشاندنی لەوەڕگەکانی خاوەنی ئاژەڵەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی حەشەڕات و گەنە.
2- لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆ رێکار و ئیجرائاتی توند دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی قەسابخانەکان، هاووڵاتییانیش هۆشیاربن لە بەکارنەهێنانی ئاژەڵی سەربڕاو لە دەرەوەی قەسابخانەکان و بەکارنەهێنانی گۆشتی بێ مۆر، بەپێچەوانەوە ئیجراتای گرینگ دهگیرێتهبهر بۆ سەرپێچیکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون.
3- بڕیاردرا هاتوچۆی ئاژەڵ بەشێوەیەک سنووردار بکرێ کەوا لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری بێت .
4- لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، هاوشێوەی لێژنەی باڵا تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای خوێنبەربوون دروستکراوە، بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری ڤێتێرنەری و ئەندامییەتی هەریەک لە نوێنەرایەتی تەندروستی و یەکە ئیدارییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
5- بڕیاردرا لە رێگەی سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنەوە فۆکەسێکی گرینگ بخرێتە سەر کەمپینی هۆشیاریی هاووڵاتییان بۆ چۆنیەتی بەکارنەهێنانی گۆشتی سوور لەسەر شەقامەکان، هەروەها بەکارهێنانی دەستکێش لەلایەن خانمانەوە لە کاتی بەکارهێنانی گۆشت و پاککردن و چاککردنی گۆشت بۆ چێشتلێنان لە ماڵەکانیان.
6- بڕیاردرا لە رێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە سەرجەم مزگەوتەکان گوتاری ئایینی ڕۆژی هەینی داهاتوو، ههروهها یەکەمین گوتاری ڕۆژی جەژنی قوربان تەرخان بکرێ بۆ هۆشیاری و ئاگادارکرنەوەی هاووڵاتییان کە بە هیچ شێوەیەک لەسەر جادە و شەقامەکان و ماڵەکانیان ئاژەڵ سەرنەبڕن، بەڵکو لەژێر رێنمایی تەندروستی لە قەسابخانەکاندا سەر ببڕێت.
7- قەسابخانەکان کراوە دەبن بە ڕووی هاووڵاتییان بۆ ئاسانکاری و پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین، بە بەردەوامی لە ڕۆژانی پێش جەژن و لە ڕۆژانی جەژن و دوای جەژن بەهەمانشێوە بۆ دڵینابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان لەژێر سایەی شەریعەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بۆ ئەوەی بەڕێگە ڕێنمایی تەندروستی و پزیشکانی فێتێرنەری گۆشتی خێر ئامادە بکرێ.