پرۆژەى بەنداوی “گەلیی بەنداوا” لە قەزاى سێمێل کەوتووەتەوە بواری جێبەجێکردن، وەکو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک تەواو دەکرێت.
فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکە رایگەیاند: “ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى 7 ملیار دینار لەسەر بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت”.
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، گوتیشی: “کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی 2015ـەوە وەستابوو کە نزیکەى 37%ى تەواو بووە. ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت، بە تەواوبوونیشی نزیکەى شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت”.
سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری