پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك ده‌دات
پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك بڵاوكرده‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه: شه‌وی ڕابردوو ھێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەلگر گیانی لەدەست داوە دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد.
هه‌روه‌ها پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کە كه‌سه‌كه ناوی (دلشاد قەرەنی عزیز)ە و تەمەنی 58سالەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراو ھۆکارەکەشی بەھۆی جەلتەوە گیانی لەدەست داوە .
پۆلیسی هه‌ولێریش روونیشده‌كاته‌وه: بۆ ئەم مەبەستەش پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.