وێستگه‌یه‌كی نوێی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌مزووانه‌ وێستگه‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دروست ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: وێستگه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ توانای وێستگه‌كه‌، وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وێستگه‌كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وێستگه‌كه‌ به‌ تێچووی 235 ملیار دینار دروست ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشیگه‌یاند، به‌ دروستكردنی ئه‌م وێستگه‌ نوێیه‌ی كاره‌با، كێشه‌ی كه‌می ڤۆڵتییه‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران چاره‌سه‌ر ده‌بێت