دانا له‌تیف ـ هەولێر
له پێناسه‌كردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی social problems ده‌شێ بڵێین ڕه‌وشێكی خراپ سه‌ریهه‌ڵداوه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كه‌م تا زۆر له‌باره‌یه‌وه زانیاری‌یان هه‌یه و پشتڕاستیی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن له ڕووی سیاسیی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه. كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆریان بۆ سه‌ر كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه به دیاریكراوی: بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی خه‌ڵك، به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیان، به‌ها ئیتیكییهكانیان، بۆ سه‌ر ژینگه و ریكهشوههواكانیان و هتد.
له هه‌ر بارودۆخێكدا، ئه‌م زه‌ره‌ر و زیانانه تا ئه‌و كاته‌ی واقعی و به‌رجه‌سته‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیی، مێژوویی، سایكۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕه‌هه‌نده‌كانی تر ببینرێت ئه‌وكات به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت. هۆكاری بایه‌خه‌كانی ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕه‌هه‌ندانه به‌م هۆیه‌وه‌یه كه بنه‌مایه‌كی ڕیالیزمانهیه بۆ هه‌نگاونان. وێڕای ئه‌وه‌ش، نه‌زانیی و ڕهشۆكیی له‌م پرسانه‌دا كاریگه‌رییه‌كانی زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك لێی بێ ئاگایه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان لێده‌دا. هه‌روه‌ها ده‌بێ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك هه‌بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریبكه‌ن و بیخه‌نه ژێر تاوتوێیه‌كی سیاسیی قووڵه‌وه. هه‌ر چه‌نده ده‌شێ بپرسین كێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌م مشتومڕانه‌دا ده‌كه‌ن.له‌كاتێكدا نزیكترین توێژ و لایه‌ن له به‌شداری له‌م مشتومڕانهدائهو كه‌سانه‌ن كه زیانێكی زۆریان به هۆی هه‌بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ر كه‌وتوه و بونه‌ته قوربانی.، جا ئه‌و تویژه له هه‌ر ئاست و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و كولتوورییدا بن.
له لایه‌كی تر، پاڵنه‌ره‌كانی خه‌ڵك بایه‌خێكی زۆر هه‌یه و به‌م هۆیه‌یه كه‌هیچ پێودانگێكی زانستییی بۆ دیاریكردنی ئه‌م بابه‌ته نییه كه ئاخۆ كام ڕه‌وش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و كه‌م ڕه‌وشیش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نییه. ژیانی گشتیی، لایه‌نی كه‌م له كۆمه‌ڵگا دیموكراته‌كاندا پرۆسه‌یه‌كی چاودێرییانه و كۆنترۆڵییه، كه تیایدا تاكه‌كان و گرووپه‌كان بۆ سه‌ره‌نجڕاكێشانی ساسهتمهتداران و هاوڵاتیانی ئاسایی پێكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن. ئه‌م سهرهنجڕاكێشییه گۆڕینی ئه‌و ڕه‌وشه خراپانه‌یه كه كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ی كه‌سیی یان تایبه‌تیی ئه‌زموونی ده‌كه‌ن، واته ئه‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه ده‌شێ چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌م پرۆسه سیاسییه به‌ده‌ره له‌مه‌ی كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌درێژایی كات ده‌گۆڕێن و زۆرجار هیچ ئاماژه‌یه‌ك به گۆڕانی ڕێژه و ئاسته‌كه ناكات.
كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شێ لایه‌نیكه‌م له سێ گۆشه‌وه تاوتوێ بكرێت:
گۆشه‌ی یه‌كه‌م: له گۆشه‌ی كۆمه‌ڵناسیی مه‌عریفه‌وه: ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه له دوو توێیهوه واقیعه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ڵده‌هێنجێنرێت. له‌م دۆخه‌دا له هه‌وڵی تێگه‌یشتنیی ئهمهداین كه چۆن و له‌به‌رچی ڕه‌وشێكی خراپی دیاریكراو، نه‌ك ڕه‌وشێكی تر، وه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ناسرێت.
گۆشه‌ی دووه‌م: له گۆشه‌ی سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه: شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌دا كه ئه‌ندامن. به‌م شێوه‌یه ده‌شێ ئه‌وه دیاریبكرێ كه چۆن دایك و باب و هاورێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بایه‌خی بۆ داده‌نێن بتوانن ئ له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ربازیان بكه‌ن.
گۆشه‌ی سێیه‌م: له گۆشه‌ی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه: شێوه‌ی كاریگه‌ریی ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌سه‌ر به‌های ڕه‌فتاره‌كان. بۆ نموونه: ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له ئه‌مریكا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ری بونیادی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌سیی و به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئابوورییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه نییه كه كه‌سه‌كان هه‌ر له خۆیانه‌وه هه‌ژاربن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتییتر، ده‌شێ ئه‌وه بخرێته ڕوو كه بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی چۆن كاریگه‌ری
ڕێژه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داده‌نێت. ته‌ماشاكردنێكی بونیادی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ئامرازێك سوودمه نده بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده شاراوه‌كانی ئه‌م كێشانه، به‌تایبه‌تی له دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ڕه‌وته دژه‌كان له كۆمه‌ڵگادا. كاتێ خه‌یاڵه‌كانی ئه‌م گۆشه‌یه كۆ ده‌كه‌یته‌وه، وێنایه‌كی كامل له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێته كایه‌وه.