پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ وڵاتێك ڕووی دا

ناوه‌ندیی ئه‌وروپی ناوه‌ڕاست بۆ بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.5 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ سنووره‌كانی ئیكوادۆڕ روویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رۆژئاوای شاری ئیسمیرالداسه‌ كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 165 هه‌زار كه‌سه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی ڕوویداوه‌ و تا ئێستاش نازانرێ قوربانی و زیانی ماددی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.