به چاودێریی (پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید) سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحه‌دین، كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، به‌شی موزیک – به‌شی سینه‌ما و شانۆ، ڤێستیڤاڵی چالاكی و توانستی هونه‌ریی قوتابیانی كۆلیژ ساز ده‌کات.
رێکەوت: (23-24/11/2021)
شوێن: هۆڵی ڕۆشنبیری- ڕێگای كه‌ركووک
کاتی دەستپێکی چالاكیهكان: سەعات 10:30
چالاكیه‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌می ڤێستیڤاڵ، به‌شی موزیك چه‌ندین پارچهموزیكی كوردی و جیهانی نمایش ده‌كات، به‌و شێوه‌یه:
1 – هه‌ڵه‌بجه زامێكه
دانان و دابه‌شكردن: ئامانج غازی
سۆڵۆی ده‌نگ: بێلان حامد و عه‌بدوڵا هه‌ژار
2 – سۆناتینای پایز
دانان و دابه‌شكردن: سروود فوئاد
3 – گرتمت به‌ستمت
ئاماده‌كردن و دابه‌شكردن: سیروان محەمه‌د مسته‌فا
4 – سترۆنگ، جه‌یمس كاتزیک ئاماده‌كردن و ئه‌رێنج: كاوان ئه‌حمه‌د
5 – ڤاڵس ژماره ٢، دیمتری شۆستاكۆڤیچ
ڕاهێنان و ئاماده‌كردن: خاكمهند مه‌جید
6 – سریناد ١٣، مۆزارت، جووڵه‌ی یه‌كه‌م
7 – ڕاهێنان و ئاماده‌كردن: ڕێكار عوسمان، ئامان دلۆ، میلۆدی یوسف به‌رازی، ئاماده‌كردن و دابه‌شكردن: کامیران ئیبراهیم
8 – سۆران – بادینان
دڵشاد محەمه‌د سه‌عید، سۆڵۆی ڤیۆلین محەمه‌د جه‌لال یه‌حیا
9 – كۆنشرتۆی ژماره ٢، تیلیمان، كوارتێت: مه‌حمه‌د تۆفیق، ڕێمان سالار، نه‌وژین خالید و، عه‌لی ڕه‌شید
چالاكیه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ڤێستیڤاڵ (24-11-2021) به‌شی سینه‌ما و شانۆ، چه‌ند به‌رهه‌مێک نمایش ده‌كه‌ن:
لقی سینه‌ما (فیلم):
ئه‌حمه‌د مسته‌فا عه‌بدولقادر 1 – ( Rastiya Vesharti).
2 – ئیدریس ئه‌حمه‌د عه‌بدولباقی (In the Middle- East).
3 – دڵدار عه‌بدولغه‌نی حسێن (Birdaneke Mijgirti).
4 – وه‌یلان كه‌یفی سدیق (Golden Girl).
لقی شانۆ:
له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا
نووسین: ساموێل بیكیت
ئاماده‌كرن و ده‌رهێنان و نواندن: فه‌هد فارس و محەمه‌د ئیسماعیل
شایانی باسه له سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵدا، (پ.ی.د. نه‌ریمان خۆشناو) ڕاگری كۆلیژ، به پلانێكی تۆكمه و له‌خۆبردوانه، به‌رنامه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كۆلیژ ڕیكخستهوه، به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تیی به‌شه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، له به‌رنامه‌ی كاروچالاكییاندا وا ڤێستیڤاڵی توانستی قوتابیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و، وایش بریاره له وه‌رزی به‌هاردا ڤێستیڤاڵێكی فراوانتری هه‌موو به‌شه‌كان ڕیكبخهن و نمایش بكه‌ن.
كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان یه‌كێكه له ده‌زگا هونه‌ریه هه‌ستیاره‌كانی هه‌رێم، كه ساڵانه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ندی بواری موزیك و، شانۆ و سینه‌ما و، شێوه‌كاری دەخاته ناو كۆمه‌ڵگا و، ئه‌وانیش به پێی توانای خۆیان خزمه‌تی كولتوور و ژێرخانی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن.
سبه‌ی هه‌موومان بۆ پشتیوانی لە قوتابیان و توانستی گه‌نجانی نیشتمان له هۆڵی ڕۆشنبیری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بین، ڤێستیڤاڵی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان دەبینین.