هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

شوان عەتووف به چوار فیلم لە فێستیڤاڵە فیلمی “دهۆک”دا بەشدارە

سینەماكاری كورد “شوان عەتووف” بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداری له به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی ‌هەشتەمین خولی فێستیڤاڵەفیلمە نێودەوڵەتییەکەی “دهۆک”دا دەكات.

سینەماكاری كورد “شوان عەتووف” لەرێی چوار فیلمی سینەمایی له‌وانه: فیلمی سینەمایی “09” لە دەرهێنانی “بەختیار فەتاح” لە بەشی “پانۆراما”، فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” وەكو فیلمی دەرگاژەنانە (کردنەوە)ی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان” Landless لە دەرهێنانی “توورج ئەسڵانی” لە بەشی “پێشبڕكێی‌ سەرەكی” و هه‌روه‌ها فیلمی سینەمایی “خاكی پیس” Dirty Landls لە دەرهێنانی “ئاڵا هۆشیار” لە بەشی “پێشبڕكێی سەرەكی” بەشداری له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “دهۆک” Duhok دەكات. هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێ لەوانە: بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان”، بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی”، بەشی “ڕوانینێک بە سینەمای جیهاندا”، بەشی “پانۆڕامای سینەمای کوردی”، بەشی “نمایشی تایبەت” و .. لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی “مازی مۆڵ” لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت. ئەمە سێهەمین بەشداریی شوان عەتووفە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” و ئەم خولەش بەشدارە وەكو سینەماكارێکی هەرە چالاکی باشووری كوردستان. شایانی باسە، ئەم بەشدارییەی “شوان عەتووف” لە فێستیڤاڵی “دهۆک”، پاش تەواو كردنی پرۆگرامی “كورد ئەكتەر” دێت كە تەرخان كرابوو بۆ دۆزینەوەی وزە شاراوەكانی نواندن لە كوردستان کە “شوان عەتووف” خاوه‌ن بیرۆكەی ئه‌م هه‌نگاوه گرینگه بوو.