زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە
- له دێربی كوردستانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێكی لوكاس سانتۆش شكستی به یانه‌ی هه‌ولێر هێنا، به‌مه‌ش هه‌ولێر تووشی سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ری بوو له خوله‌كه.
- بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە شاندی هەڵبژاردەی لاوانی ئوردن و لوبنان و سووریا، شه‌وی رابردووش شاندی لاوانی ئیمارات لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆی دوێنێ یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانیان لە یاریگاکانی برایەتی و هەندرێن ئه‌نجام دا.
- بڕیاره رۆژی سێشەممە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا له هه‌ولێر له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ دەستپێدەکات کە لە سووریا و لوبنان و ئیمارات و ئوردن پێک دێت، رۆژی شەممه‌ی رابردوو یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە بەسرە دەستیان پێ‌کرد، کە لاوانی عێراق لە یەکەم یاریدا 3-0 لە کوێتیان بردەوە.
- دوای شكسته‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر واتفۆرد، ئۆلی گونار سۆڵشایه‌ر له راهێنه‌ری یانه‌كه دوورخرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مایكل كاریكی یاریده‌ده‌ری بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه دیاریكرا تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسانی مان یونایتد راهێنه‌رێك ده‌دۆزنه‌وه.
- پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا: كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكه‌نه راهێنه‌ری مان یونایتد. به‌وپێیه‌ی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسا چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی شای به‌یه‌كه‌وه برده‌وه، له ئێستادا كریستیانۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێبڕكێی یانه‌كانی چێڵسی، لیڤه‌رپوول و مان سیتی بكه‌ین پێویسته لویز ئێنریكی بگوازینه‌وه.
- به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، زینه‌دین زێدان و لۆران بلان، ئێریك تێن هاگی راهێنه‌ری ئا‌یاكس، برێندان رۆدگێرزی راهێنه‌ری لێسته‌ر سیتی و ماوریزیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و ئۆنای ئیمری بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ربژێرن.
- سۆڵشایه‌ری ته‌مه‌ن 48 ساڵ، له ناوه‌راستی ساڵی 2019 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت، له كۆی 149 یاری، 78 بردنه‌وه، 33 به‌رامبه‌ربوون و 38 شكستی تۆمار كردووه، سۆڵشایه‌ر تاكه راهێنه‌ره له دوای سیر ئه‌لێكس فێرگسۆن كه بووه‌ته راهێنه‌ری مان یونایتد و نه‌یتوانیوه هیچ نازناوێك بۆ یانه‌كه بباته‌وه.
- دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێك له باره‌ی بڕیاری وازهێنانی ئه‌گوێرۆ له یاریكردن بڵاوكرایه‌وه، بارسێلۆنا به توندی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه و به ناراست وه‌سفی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو، یه‌ك كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی دێربی كه‌ته‌لۆنیا له نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل، جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به فه‌رمی خانه‌نشینبوونی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
- بارسێلۆنا له رێگه‌ی رافا یۆستی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و زانیارییانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ته‌نیا ئه‌گوێرۆ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه تاوه‌كو باشتر ده‌ره‌نجامه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ روون ببێته‌وه.