ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

ڕێز گرتنی وشەیە
پێشـــتر باســـی ڕاســـت گۆییمان کرد بەگشـــتی، کە دەبێتە بناغەی متمانەو ســـەقامگیری تـــاك و کۆمەڵگا؛ بەڵام لێرەدا مەبەستمان شێوەیەکی تایبەتە لە وشەی بنیاتنەر؛ بۆ نموونە، پرەنسیپەکانی دەســـتوور، دەقی پەیمانەکان، گرێبەستەکان، وتاری مینبەرەکان، هەر قســـەیەك ببێتە هۆی لێپرسینەوە و بەدواداچوون. لە نامەی دکتۆرایەکەم کە باســـی میپۆدەکانی شرۆڤەکردنی دەقەکانی یاسایە: لەبابەت پێگەی وشەکان، لە گۆڤارێکی کۆنی میسری ئەفسانەیەکی مێژوییم بەرچاو کەوت دەڵێـــت: “یەکێك لە پادشـــا گەورەکانی وڵاتی چین داوای لە کۆنفشـــیوس کرد، کە دانشـــمەند و حەکیمی وڵاتەکەی بوو، ناسەقامگیری و شـــلەژانی وڵاتەکەی چارەسەر بکات. ئەویش گوتی، چاکســـازی دەولەت تەنیا بەوە دەبیت، وشـــەکان لە جێـــگای خۆیانـــدا دابندرێن؛ چونکە ئەگەر وشـــە لە جێگای خۆیـــدا نەبێت، نازانی چ دەقەومـــێ و بەرچاوو هزرت تاریك دەبێت، کە بەرچـــاو ڕووناك نەبـــوو پەیوەندییەکان پووچ و بێمانا دەمینێن، لە نێوان گوناح و سزاکان هیچ دادپەروەریەك نامینێت، کە دادپەروەریش نەما، گەلی هەژار و قوروەســـەر، هەر سەرسوڕمانی بۆدەمینێت، نازانی لە سەر چ پێیەکی سەما
بکات و هەر دەپەنجەکانی کێوە ببات! بە داخەوە، عێراقی تازە، کت و مت ئەوهایە، بڕەکیش زیاترە، هیچ وشـــەیەکی بونیاتنەر لە جێگای خۆی نەماوە؛ بە جۆرێك پرەنسیبەکانی دستووریشی بی نرخ کردووە، چونکە ماناکانیان بەتەواوەتی پێجەوانەیە. بۆ نمونە لە بڕگەییەکی دســـتوور دەڵێت : سیســـتەمەکەمان دیموکراسییە، کەبریتییە لە یەکسانی هاووڵاتیان. ئایا سوننەو شـــیعە یەکســـانن؟ کوردو و عەرەب یەکســـانن؟ موسلمان و دینەکانی تر یەکســـانن؟ نە خێـــر جیاوازیان زۆرە. لە بڕگەی نۆیی دستوور دەڵێت: “ســـوپا نابێتە ئامێری سەرکوتکردنی گەلی عێـــراق. ئەی بۆ هینایان تاوەکو قەوارەی کوردســـتان بســـڕنەوە. ئیترهـــەزار نموونەی لەمانە زەق تـــر بەڵگەنە بۆ ئەوەی کە وشـــە لای دەســـەڵاتی شـــیعی عێراقی تازە هیچ
بەهایەکی نییە! خۆ زەمانی تەقیەش نەماوە

ھەواڵی زیاتر