هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 11- 4- 2023
كەش/ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە لە كاتەكانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. 
پلەكانی گەرما / نزم دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 12- 4- 2023
كەش/ لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێكی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاكان دەبێت كاریگەریەكەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆك دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, كاریگەریەكەی لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەكان و سەنتەری پارێزگای هەولێر,  لە كاتەكانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە. 
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ . 
خێرای با / 10 – 20  كم/س.  هەندێكجار چالاك دەبێت بۆ سەرووی ٢٥كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 5 – 8 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 
سلێمانی : 20
دهۆك : 18 
كەركوك : 23
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 17
سۆران : 17
گەرمیان : 26
بەشی پێشبینی / 11- 4- 2023