ئالان حه‌مه‌ سه‌عید: كێشه‌ی دوو قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی چاره‌سه‌ر كرد

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،  لە وەزارەت پێشوازیم لە دوو منداڵی خاوەنپێداویستی تایبەت کرد، کە هەفتەی رابردوو لە یەکێک لە کەناڵەکانەوە بڵاوکرایەوە کە لە قوتابخانەکەیان دەرکراون.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ژووری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ رایگه‌یاند، دوای ئەوەی وەکو وەزارەتی پەروەردە بەدواداچوون و گفتوگۆمان لەگەڵ باوکی منداڵەکان کرد ئەوە روونبووەوە کە ئەم بابەتە نوێ نەبووە و دەگەرێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر.

راشیگه‌یاند، گفتوگۆم لەگەڵ کارگێری قوتابخانەکەش کرد کە بەهیچ جۆرێک دەرنەکراون لە قوتابخانە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ روونیكرده‌وه‌، هەر ئەمڕۆ بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرم راسپارد کە لە قوتابخانەیەک دایانبنێت کە مامۆستای پەروەردەی تایبەتی تێدابێت و تێچووی هاتووچۆی مانگانەی هەردوو قوتابیەکەش دەگرمە ئەستۆی خۆم.

ھەواڵی زیاتر