فەرماندەیەكی سەربازیی نزیک لە لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە دۆخی ئێستا سلێمانی، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، دەڵێت: ”سلێمانی وەک سەردەمی ملازم موحسین، هەر ڕۆژە و هێزێک گەمارۆی گەڕەكێكی دەدات، کەسێک دڵسۆزی یەکێتی و شەهیدان بێت، پشتیوانی لەو تاقمە ناکات، کە بکوژی موارد کانی کوردەیی و هاوکار جاف بن.”
ڕێبوار حامی حاجی غالی، فەرماندەی نزیک لە لاهوور جەنگی، نووسیویەتی: ”کەسێک دڵسۆزی یەکێتی و شەهیدان بێت، پشتیوانی لەو تاقمە ناکات کە ئەو کارانەیان کردبێت، شەهیدكردنی كاكە موراد و سێ هاوڕێی، شەهیدكردنی برامان هاوكار جاف بە شێوازێكی دڕندانە، چوونە سەر ماڵی كەسە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكان و داگیركردنی ماڵ و موڵكیان بەبێ هۆكار، هەڵكوتانە سەر بازرگان و سەرانەسەندن و نەهێشتنی هەلی كار لە شارەكەدا، دزینی پارەی بانك و خاڵە سنوورییەكان.”
ئاماژەی بەوەش داوە، کە سلێمانی وەك سەردەمی ملازم موحسین، هەر ڕۆژە و هێزی سەربازی گەمارۆی گەڕەكێكی دەدات. دەڵێت: ”هێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە و فرۆشتنی بە خوشك و برا و منداڵەكانمان، داهاتوویەكی باشی نابێت، بۆیە هەریەك لە ئێمە، لە هەر پلە و پۆستێكدا بین و هاووڵاتییانیش، نابێت بهێڵین ئەم هەڵە مێژووییانە بەسەر حزب و ناوچەكەمان تێپەڕێت و ژیانی هاونیشتمانییان زیاتر قورس بێت.”