شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

کەشناسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى دهۆک و بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم. پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک، لە دوای نێوەڕۆ و ئەگەرى بارانبارین زیاد دەکات، کە هەندێک ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە وەکو ناوچەشاخاوییەکانى هەولێر و کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شاریش هەیە و کەمێک هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت. بەڵام لە سلێمانى و  ناوچە شاخاوییەکانى و ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک تەنها هەور دەبێت پێشبینى بارانبارین نییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23

سلێمانی: 21

دهۆک: 19

کەرکوک: 23

هەڵەبجە: 22

زاخۆ: 20

سۆران :21

گەرمیان: 26