سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوللـەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاووتوێ کرا.

ھەواڵی زیاتر