ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئادار/مارسی 2023)، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ و لێپێچینەوە لە دەرمان توندوتۆڵتردەکەن.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجارە کوالێتی کۆنترۆڵی جۆریی رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تا دەگاتە دەستی نەخۆش بڵاودەکاتەوە.