یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاسایی و دەستبەسەرداگرتنی 21 بۆمبی چێنراوی لە پارێزگاکانی ئەنبار، بەسرە، کەرکوک و سەڵاحەدین راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/3/2023، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی هەواڵگری، لە ناوچە جیاوازەکانی هەمان پارێزگاکان 14 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆردەستگیر کران.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربازی دەستیان بەسەر 21 بۆمبی چێنراودا گرتووە، لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین، دواتر بەهاوکاری تیمێکی ئەندازیاری بۆمبەکانیان هەڵگرتووە