یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

گەڕی حەوتەمی خولی نایابی كوردستان هەژارترین گەڕی ئەم وەرزەی خوله‌كه‌ بوو

لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن لەگەڵ ئەوەی لەبەرانبەر بە یانەی هەڵۆ یاری نەکرد، بەڵام هەر لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، نەورۆز بەبردنەوەی لە زاخۆ خۆی گەیاندە خانەی چوارەم، ئارارات یاری دێربی پیرمامی لە پێشمەرگەی هەولێر بردەوە، هەولێر دوای کۆمەڵێک ئەنجامی خراپ سەرکەوتنی تۆمارکرد، ئەم گەڕە کەمترین گۆڵ تۆمارکرا لەوکاتەی خولەکە دەست پێکردووە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن لە پلەی یەکەم مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی هەڵۆ لەبەرانبەر بە یانەی هەندرێن یاری نەکرد و پاشەکشەی لەخولەکە کرد، سیروانی نوێ دوای یەکسان بوونی لەگەڵ چەمچەماڵ پارێزگاری لە پلەی دووەم کرد، ئارارات یاری دێربی لەپێشمەرگەی هەولێر بردەوە، نەورۆز و هەولێر دوای چەند ئەنجامێکی خراپ لە زاخۆ و سۆرانیان بردەوە و بەبردنەوە شادبونەوە، برایەتی لەیارییەکی بەهێزدا لە یانەی دهۆکی بردەوە و چەند خانەیەک هاتە پێش لە ڕیزبەندی یانەکان، دەربەندیخان و شەقڵاوە لەلایەک و شێروانە و سەیدسادق لەلایەکی تر بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ٩گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،١ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی شەشەم کە ١٥ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی هەندرێن تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٢ گۆڵە و کەمترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٣ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ١٤ گۆڵە و تەنیا ١ گۆڵی تۆمار کردووە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٧ گەڕ لەیارییەکاندا ١٣ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە، دوای ٧ گەڕ ڕاهێنەری یانەکانی هەولێر و سۆران دور خرانەوە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٣- عەبدول مونعیم ئەحمەد– یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
٤- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٤ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی هەشتەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی و شەممە، یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
شەقڵاوە – شێروانە / یاریگەی شەقڵاوە
پێنجشەممە:
زاخۆ – سۆران/ یاریگەی زاخۆ
ئارارات – دەربەندیخان/ یاریگەی ئارارات
هەینی:
چەمچەماڵ – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی چەمچەماڵ
هەندرێن – سیروانی نوێ/ یاریگەی هەندرێن
شەممە:
سەیدسادق – برایەتی/ یاریگەی سەیدسادق
دهۆک – نەورۆز/ یاریگەی دهۆک
هەولێر – هەڵۆ/ یاریگەی هەولێر

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی حەوتەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ١٦ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ
٣- سەیدسادق ١٢ خاڵ
٤- نەورۆز ١٢ خاڵ
٥- دهۆک ١٢ خاڵ
٦- پێشمەرگەی هەولێر ١١ خاڵ
٧- چەمچەماڵ ١٠ خاڵ
٨- ئارارات ١٠ خاڵ
٩- برایەتی ٩ خاڵ
١٠- زاخۆ ٩ خاڵ
١١- دەربەندیخان ٩ خاڵ
١٢-هەولێر ٧ خاڵ
١٣- سۆران ٦ خاڵ
١٤- شێروانە ٦ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ٥ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ