مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، پاشای به‌حره‌ین دیدارێكیان ئه‌نجامدا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم حۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره نیشاندا و سوپاسی خه‌ڵكی به‌حره‌ینی كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی مه‌نامه 2021 له وڵاتی به‌حره‌ینه، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پاشای به‌حره‌ین دیدارێكی ئه‌نجامدا.
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نووسیویه‌تی: “خۆشحاڵم كه چاوم به شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پاشای به‌حره‌ین كه‌وت”.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، له دیداره‌كه‌دا “سوپاسی خه‌ڵكی به‌حره‌ینم كرد، بۆ ئه‌و میواندارییه به‌نرخه‌ی بۆ منیان كرد”.