پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى شانۆ، پیرۆزبایى لە سەرجەم شانۆکارانی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین، هیوادارین شانۆکاران وەک هەمیشە لە گەیاندنی پەیامی مرۆڤ دۆستی و ژیاندۆستیدا بەردەوام بن.
لەم ڕۆژەدا وەک پارێزگای هەولێر، دڵنیایی دەدەین کە پاڵپشت و هاوکاری هونەرمەندان و شانۆکاران دەبین و ئەرکی لە پێشینەمان وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانی گەورە، گرنیگدان دەبێت بە ئەزموونی شانۆکارە بەتەمەن و لاوە تازە پێگەیشتووەکانی لە پێناو بونیاتنانی ئایندەیەکی گەش و ڕووناک بۆ وڵاتەکەمان.
دووبارە ڕۆژی جیهانى شانۆ لە شانۆکاران پیرۆزبێت و درود و سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی ھونەرمەندانی شارەکەمان و شەھیدانی ھونەر
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.3.27