سهرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان رایدهگهیهنێت، كورد پرسی بەكەس نەكردووە كاتێك شۆڕشی كردووە و ئێستا ئەو چەكەی بە دەستمانەوەیە یەكگرتوویی پارتی و یەكێتییە.
محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، رایگهیاند، كورد پرسی بەكەس نەكردووە كاتێك شۆڕشی كردووە، پرسی بەكەسیش نەكردووە كە نەوتی فرۆشتووە و بە قسەی كەسیش ناكات و ھەرگیز تەسلیم نابین و خوێن و فرمێسك ئەم قەوارەیەی دروستكردووە و ھەتا دوا دڵۆپ خوێن خۆمان لە پێناویدا بەخت دەكەین”.
محەممەد حاجی مەحمود، گوتیشی “ئێستا ئەو چەكەی بە دەستمانەوەیە یەكگرتوویی پارتی و یەكێتییە”.
ههروهها گوتی: “خوێن و فرمێسك قەوارەی ههرێمی كوردستانی دروستكردووە، تا دوا دڵۆپ خوێنی خۆمان لە پێناو كوردستان بەخت دەكەین”.
دهشڵێت: “باشترین چهك یەكگرتوویی پارتی و یەكێتییە”.