چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی پارێزگای دهۆك، تەرمی كەسێكی بە سووتاوی دۆزرایەوە

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی شێخان لە بوونی تەرمی کەسێک ئاگادارکراونەتەوە کە وادەردەکەوێت بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستداوە و ناسنامەی دیار نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تاوانەکە کردووەتەوە