سبه‌ی شه‌موو ده‌وامی قوتابی و مامۆستایان له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پشووی به‌هاره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته پشوو ڕاگه‌یه‌نرابوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌موو له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وامی قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێشتر له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته پشووی به‌هاره‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گۆڕانكاری له شێوازی ده‌وامكردنی قوتابییان و مامۆستایان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانیش، سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندبوو كه گۆڕانكارییه‌كان به‌شێوه‌ی خاڵ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بن:-
1- هەر وانەیەک 5 خولەک کەم دەکرێتەوە.
2- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنیا ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە، ئەو کاتانەی کە وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.
3- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە