مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (20ی تشرینی دووهم/ نۆڤێمبەری 2021) لە شاری مەنامە، لەگەڵ “برێت مەکگورک”، رێکخهری کاروباری رۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا. جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.