گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، تا ئێستا ئەمەریکا نەیتوانیوە بەڵگەی ئەوە بخاتەڕوو کە تیک تۆک مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروستکردووە.
وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی سزادانی تیک تۆک لەلایەن ئەمەریکا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانی بە پاساوی دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتان، جەختی لەوەکردەوە، کە سیستەمی تەکنۆلۆجی و داتاکان نابێت بەکاربهێندرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتانی دیکە و تێکەڵی بابەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین راشیگەیاند، هەندێک دەوڵەت بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە سزا بەسەر پرۆژە و بازرگانی وڵاتانی دیکە دەسەپێنن کە ئەمەریکا یەکێکە لەوانە.
گوتیشی: تا ئێستا ئەمەریکا نەیتوانیوە بەڵگەی ئەوە بخاتەڕوو کە تیکتۆک مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروستکردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایکرد، کە ئەمەریکا پێویستە بوەستێت لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەبارەی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی خۆی.