یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی: باسم لە ڕوانگەی كوردستان كرد بۆ بابەتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باس لە وتەكەی دەكات لەبەردەم كۆڕبەندەكەی مەنامە و رای دەگەیەنێت كە باسی لە ڕوانگەی هەرێمی کوردستان كردووە بۆ بابەتە ئەمنی و سیاسییەکان و ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە قورسەکانی ناوچەکە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “لە وتەكەمدا لەمیانی کۆنفڕانسی ئەنستیتۆی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، باسم لە ڕوانگەی هەرێمی کوردستان كرد بۆ بابەتە ئەمنی و سیاسییەکان و ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە قورسەکانی ناوچەکە”.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بەوە داوە “ناوچەکە بە گشتی بەرەو ڕووی چەند کێشەیەکی پەیوەندیدار بە وزەی خاوێن، ئاسایشی خۆراک و تیرۆر دەبێتەوە”.

ئه‌مڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ “كۆڕبەندی مه‌نامه‌ 2021” گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.