ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌سه‌ر پاڕككردنی ئۆتۆمبێل دوو هاووڵاتی له‌ شاری هه‌ولێر كوژراون.

دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی 18/11/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون. تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.