وەزیری پەروەدە هۆشداری دەداتە ئەو مامۆستایانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە مامۆستایان و دەڵێت ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى کۆرۆنا وەرنەگرن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەر بەکاربهێنن. 

وەزیری پەروەردە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى 1-12-2021ەوە بەڕێوەبەرى گشتىی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە”.

ھەواڵی زیاتر