نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 1ـی ئادار / مارسی 2023)، بڵاویكرده‌وه‌: له‌ هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زيران پێشووترى عێراق، دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان تاووتوێكرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نيوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.

هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێون هێزه‌ عێراقييه‌كاندا كرده‌وه‌، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ هاووڵاتيان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‌